
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەسەر تانەی دوو كاندیدی یەكێتی لە پارێزگای هەولێرو مووسڵ كۆمیسۆن پێداچوونەوەی بە تانەكاندا كرد دەركەوت كە بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە پەنجەمۆری دووبارە، دوو كاندیدی یەكێتی سەردەكەون و دوو كاندی پارتیش دادەبەزن، كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانیش بەفەرمی ئەو گۆڕانكارییەی راگەیاند.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سكاڵاكارانی یەكێتی بە SNNدراون جەخت لەوەكراوەتەوە: كە دادگای تایبەت بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە بەرژەوەندی ئەوان سكاڵاكانی یەكلایی كردووەتەوە، بەجۆرێك كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە پارێزگای هەولێر كورسییەك و لە پارێزگای موسڵیش كورسییەكی دیكەیان بۆ زیاد بووە.
بەگوێرەی چەند نوسراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە وێنەیەكیان لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو، لە بازنەی سێی هەولێر، (هەرێم كەمال ئاغا)، كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شوێنی (لەیلا ئەكرەم سەعید)، كاندیدی پارتی دیموكراتی وكوردستان سەردەكەوێت.
هاوكات هەر بەگوێرەی ئەو نوسراوانەی كۆمسیۆن كە بڵاو كراونەتەوە لە بازنەی دووی نەینەوا (رۆنزی زیاد سیدۆ)، كاندیدی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە شوینی (عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی)، كاندیدی پارتی سەردەكەوێت.
هەر بە گوێرەی نوسراوەكانی كۆمسیۆن كە بڕیاری لیژنەی دادوەری هەڵبژاردنەكانە لە بازنەی دووی كەركوك غەریب عەسكەر، كاندیدی هاوپەیمانیی فەتح لەشوینی سەوسەن عەبدولواحید شاكر، كاندیدی بەرەی توركمانی عێراق سەردەكەوێت.
گۆڕانكاریيەكان تا ئێستا لە شەش كورسی عێراق ئاشكرا بووە كە بەشێوەیەكە لە بازنەی چواری بەسرە رەفیق هاشم شناوە، كاندیدی هاوپەیمانیی فەتح لە بری هەیسەم عەبدولجەبار محەممەد، كاندیدی سەربەخۆ سەردەكەوێت.
لە بازنەی دووی بابل سادق مەدلول حەمەد، كاندیدی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەشوینی ئەمیر كامیل محەمەد، كاندیدی سەربەخۆ سەردەكەوێت.
هاوكات لە بازنەی شەشی بەغداش خالید عوبەیدی، كاندیدی هاوپەیمانیی عەزم لە بری عەباس حوسێن ساڵح، كاندیدی هاوپەیمانیی عەقدی وەتەنی سەردەكەوێت.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رەوتی سەدر 73 كورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم 37 كورسی، پارتی 33 كورسی و یەكێتی 16 كورسیان بەدەستهێنابوو، بەڵام لەدوای گۆڕانكارییەكان ژمارەی كورسیەكانی تەقەدوم دەبێتە 38 كورسی و پارتی كەمدەبێتەوە بۆ 31 كورسی و یەكێتیش كورسییەكان زیاد دەكەن بۆ 18 كورسی.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









