وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە SNNەوە بزانە

بهڕێوهچوونى ههڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو تانە و سكاڵایانەی ئاراستەی دەستەی دادوەری كرابوون یەكلایی بوونەتەوە و ئەنجامەكانیان بۆ كۆمیسیۆن گەڕاوەتەوە و هیچ بابەتێك نەماوە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی لەسەربكرێت، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆمیسیۆن بە فەرمی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستەی دادوەری سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان وەڵامی سەرجەم تانە و سكاڵاكانی ئاراستەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران كردووەتەوە كە لەئاراستەی كرابوو، بۆیە ئێستا ئەوە ماوەتەوە كە كۆمیسۆن بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بدات پاشان بە فەرمی ئەنجامەكان بۆ رای گشتی ڕابگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستیەك كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی لە ڕۆژی یەكشەممە یان دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی فەرمی و كۆتایی پرۆسەی دەنگدان ئاشكرا بكات و پاشان ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی بكات بۆ پەسەند كردنیان.
لای خۆیەوە ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە بە گوێرەی یاسا لەدوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان لەلایەن دەستەی دادوەری، ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكرێن بۆ پەسەندكردنیان، پاش پەسەندكردنی ئەو ئەنجامانەش یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین پەرلەمان بەڕیوە دەچێت و پاشان پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و دواتر دیاریكردنی سەرۆکێك بۆ سەرۆكوەزیران بەڕێوەدەچێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









