كاروان ئەنوەر نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسان لە قوباد تاڵەبانی دەنێین

کاروان ئەنوەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دوای دەستگیكردنی ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسان و دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلەكانیان، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هەمیشە خەمخۆری ڕۆنامەنووسان بووە سەرجەمیان ئازادكران، بۆیە دەخوازین كەوەك ڕابردوو بەردەوام لە خەمی ڕۆژنامەنوساندا بێت، بۆیە بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە ئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسانی لێدەنێین.
كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكاری ڕۆژنامەنوسانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شارو شارۆچكەكانی ترو پاشان گۆڕینی رێچكەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندوتیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەكان، پاشان دەستگیكردنی چەند ڕۆژنامەنوسێك و دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلەكانیانی لێكەوتەوە، بەڵام وەك هەمیشە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت لەسەر خەت بوو بۆ ئازادكردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، (قوباد تاڵەبانی) جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هەمیشە هاوكار و خەمخۆری ڕۆژنامەنووسان بووە، بۆیە هەر ئەمڕۆ بەهەوڵ و هاوكاریەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئازادكران كە دوێنێ لە خۆپیشاندانەكاندا دەستگیركرابوون.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی (قوباد تاڵەبانی) دەكەین، چونكە هەمیشە هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامەنووسان بووە، بۆیە بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە ئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسانی لێدەنێین.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









