قایمقامێتی سەیدسادق: ئەوانەی بانگەشەی دەستگیركردنی گەنجانی خۆپیشاندەر دەكەن ئامانجیان كاولكاری قەزاكەیە

سەیدسادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ڕەتیدەكاتەوە لەسەر خۆپیشاندانەكانی دوێنێی قەزاكە هیچ گەنجێكیان دەستگیركردبێت، جەختیش دەكەنەوە كە ئەوانەی ئەو دەنگۆیان بڵاو دەكەنەوە مەبەستیان لە هاندانی گەنجانە بۆ دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی و سوتان و كاولكاریە لە قەزاكەدا، هاوكات داواش لەهاووڵاتیان دەكەن هەر كەسێك دەستگیركراوە لەسەر خۆپشاندان با ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئازادكردنی.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوێنی لە قەزای سەیدسادق خۆپیشاندێك لەلایەن چەند هاوولاتییەكەوە بەڕێوە چوو كە تیایدا زیان بە چەند بیناو بارەگاو كەرەستەیەكی هاتووچۆی قەزای سەیدسادق گەیەندرا، بەڵام بەداخەوە لە لایەن هەندێك لە كەس و لایەنی سیاسی و پەیج و ئەكاونتی فەیك و ساختە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی پیلان بۆ داڕێژراو دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە لەسەر ئەو خۆپیشاندانانە چەند گەنجێك دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە قایمقامێتی قەزای سەیدسادق، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەكەینەوە و ئەو دەنگۆیان دوورن لەڕاستیەوە، بۆیە پێمان وایە، كە بلاوكردنەوەی ئەو دەنگۆ و هەواڵانە تەنها ئامانج لە هاندانی گەنجان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیە و سوتان و كاولكارییە لە قەزاكـەدا.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامێتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی دوپاتكردەوە، كە هەر خێزانێك لە ناو قـەزای سەیدسادق هەركەسێك یان ئەندامێكی خێزانەكەی و گەنجێكیان دەسـتگیركراوە لە سەر خۆپیشاندان دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە، بەڵام دڵنیاین كە هیچ كەسێك لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر نەكراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









