زيندانيانی بادينان مانيان لە خواردن گرتووە و داوا دەکەن ئەشکەنجەدانيان رابگيرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
كەسوكاری بەشێک لە زيندانيکراوانی بادينان باس لەوە دەکەن لە زیندان ئەشكەنجە دەدرێن لەو چوارچێوەیەشدا ماوەی سێ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسوكاری ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: ئەو كەسانەی كە بەشداری خۆپیشاندانەكەی شیلادزێیان كردووە دژ بە بوونی بارەگاكانی سوپای توركیا، لە زیندانەكانی سنووری بادینان زۆر بەتوندی سزا دەدرێن و تەنانەت دوو پەنجەی (ئەمجەد رێكانی) یەكێك لەو دەستگیركراوانە شكێندراوە كە لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا وەك هێمای سەركەوتن بەرزی كردبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەوەی مامەڵەیەكی زۆر خراپ لەگەڵ ئەو دەستگیركاوانەی بادینان دەكرێت لەهەمان كاتیشدا هیچ وادەیەكیان دیاری نەكردووە بۆ دادگایكردنیان، بۆیەپێنج زیندانی بادینان كە خەڵكی شێلادزێن و لەگەل (گوهدار زێباری) و چەند زیندانیەكی دیكەدا ماوەی سێ رۆژە دەستیان بە مانگرتن كردووە لە خواردن و باری تەندروستیشیان باش نییە.
كەسوكاری ئەو دەستگیركروانەی بادینان جەخت لەوەشدەكەنەوە: كە لەژێرفشاری هێزە ئەمنییەكاندا و لەژێر سزای توند و هەڕەشەلێكردندا بەزۆر دانپێدانانیان لەسەر هەندێك تاوان كە ئەوان ئەنجامیان نەداوە بەشێوەی ڤیدیۆ تۆماركراون و بە نیازن وەك بەڵگە ئەو دانپێدانانە بڵاو بكەنەوە، لەكاتێكدا رێگەیان پێ نادەن پارێزەرەكانیان ببینن بۆیە داوا لەو رێكخراوە ناوخۆیی و جیهانیەكانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسیەكان دەكەن كە بێنە سەرهێڵ و فریای ئەو دەستگیركراوانەی بادینان بكەون.
زیاد لە ساڵێكە ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی ناوچەی بادینان و شیلادزێ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركراون، بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆری ئەو دەستگیركراوانە هیچ وادەیەكیان بۆ دیارینەكراوە بۆ دادگایكردنیان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









