بافل جەلال تاڵەبانی خوێندكاران بەسەرمایەیەكی گرنگی وڵات دەزانێت بۆیە پەرۆشە بۆ چارەسەری گرفتەكانیان

مەهاباد کامیل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لە ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە دەستخۆشی تەواو لە (بافل جەلال تاڵەبانی) دەكەین بۆ ئەو پەرۆشییەی كە هەیەتی بۆ چارەسەر گرفتی خوێندكاران چونكە خوێندكاران بەسەرمایەیەكی گرنگی ئەم وڵاتە دەزانێت، بۆیە خوێندكارانیش تاڕادەیەكی باش لەوە تێگەیشتوون كە كەسێك هەیە لەخەمی چارەسەركردنی گرفتەكانیاندایە.
مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی بەدیدەكەین ئەوەیە كە لە ئێستادا خوێندكاران ئەو ئومێدەیان بۆ دروستبووە كە كەسێك هەیە لەخەمی چارەسەركردنی گرفتەكانیاندایە و لەگەڵ كۆدەبێتەوە و هەولی جدی دەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیان، بۆیە هویا دەخوازین كە حكومەت و سەرجەم هێزە سیاسییەكانیش لە خەمی چارەسەركردنی گرفتەكانی خوێندكاراندابن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئەوە ئەركی حكومەت و دامەزراوە حكومییەكانە كە لەكێشەو گرفتەكانی خوێندكاران بكۆڵێتەوە، بەڵام پەرۆشی و خەمخۆی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) جێگای ڕێزو دەستخۆشییە و زۆر گرنگە هێزو لایەنەسیاسییەكانی دیكەش بەهەمان شیوە بێنە سەرهێڵ و خۆیان بە خەمخۆری خوێندكاران بزانن چونكە خوێندكاران توێژێكی بەرفراوانی كۆمەڵگا پێكدهەێنن و سەرمایەی مەعریفی هەر وڵاتێكن.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پەرۆشی و خەمخۆری (بافل جەلال تاڵەبانی) بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و كۆبوونەوە لەگەڵیاندا سەلمێنەری ئەوەیە كە ناوبراو خوێندكاران بە سەرمایەیەكی ئێجگار گرنگی ئەم وڵاتە دەزانێت، ئەمەش بەرپرسیارییەتی گرنگە و جێگای نرخاندنە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









