“کۆمپانیاکانی پارتی مانگانە بە قەد نیوەی هاووڵاتیانی هەرێم پارەیان لە نەوت دەست دەکەوێت”

SNN
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، بەتەنها كۆمپانیاكانی پارتی مانگانە بەقەد نیوەی هاووڵاتیانی هەرێم پارەیان دەست دەكەوێت لە داهاتی نەوت كە نزیكەی 300 ملیار دینارە، جگە لەوپارەیەی لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنوریەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و دەروازەی وەلید دەستیان دەكەوێت.
وەك وەڵامێك بۆ هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی پارتی كە وتبووی داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، سەركۆ ئازاد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەم حكومەتە فێری ڕاو ڕووت بووە، لە بیانو دەگەڕێت، بەتەنها كۆمپانیاكانی پارتی مانگانە بەقەد نیوەی هاوڵاتیانی هەرێم پارەیان دەست دەكەوێت لە داهاتی نەوت كە نزیكەی 300 ملیار دینارە جگە لەوپارەیەی لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنوریەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و دەروازەی وەلید دەستیان دەكەوێت و بەڕۆژی ڕووناك دەیخۆن.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە: دەستی چەوری خۆتان بە سلێمانی مەسڕن، داهاتی زانكۆكانی سلێمانی مانگانە چوار ملیار دینارە كە دەینێرن بۆ هەولێر، بەڵام حكومەت مانگانە ملیارێكیان بۆدەنێرێتەوە، ئەم حكومەتە چەند ساڵە ئامادە نیە مانگایەك بكڕێت بۆ كۆلێژی ڤێتێرنەری سلێمانی و پارەی دەستەیەك سابونیان بۆسەرف ناكات وەك ئەوەی سلێمانی بەشێك نەبێت لە كوردستان.
دەشڵێت: ئێمە حەزدەكەین هەموو كوردستان ئاوەدان بێت بەس كەی ڕەوایە پارە هەبێت بۆ ڕێگای هەولێر دهۆك، تونێلی پیرمام سەری ڕەش، شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری و ئێستاش 150 مەتری بەڵام پارەنەبێت بۆ چاكردنی ڕێگای كەلار سلێمانی، ڕانیە سلێمانی و شەقامی 100 مەتری؟ كە بەپێی ئامارە فەرمیەكان ڕۆژانە بەهۆی خراپی رێگاوبانەكانەوە دوو كەس گیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە 13 كەس بەتەنها لە ڕۆژێكدا برینداردەبن كە ئۆباڵیان بە ئەستۆی سەرۆكی حكومەتە.
پەرلەمانتارەکەى یەکێتى دەپرسێت جاران نەوت بە كەمتر لە 20 دۆلار بوو مانگانە 350 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەچوە وەزارەتی درایی ئەی ئێستا كە نەوت بە 70 دۆلارە بۆ هەر 350 ملیۆن دۆلار دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی، باقیاتەكەی كێ دەیخوات؟ پێم ناڵێن ئەو پارە زۆرەی كە دەمێنێتەوە لە موچە كە زیاترە لە 300 ملیار دینار چی لێدەكەن؟ كەچی موچەكەشی بەجوانی لێ دابەش ناكان؟
لەكۆتایدا گەڵاڵی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەم ناحەقیە گەورەیەی لە خەڵكی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی ئازیز دەیكەن ڕەنگە چیتر بڕ نەكات و چیتر یەكێتی و خەڵكی سلێمانی ئەم سەبری ئەیوبەیان نەمێنێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









