باڵانبۆ محەمەد بۆ هێڤیدار “ماڵت لە شوشەیە بۆیە بەرد مەگرە ماڵی خەڵکی”

باڵامبۆ محەمەد
SNN
باڵانبۆ محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بە داخەوە تا ئێستا ئەم حکومەتە ئامادە نەبووە بودجە بنێرێتە پەرلەمانەوە، وا باشترە پەرلەمانتاران لە بری ئەوەی تەشهیر بکەن و قسە لەسەر بابەتی بێ بنەما بکەن، بەڵگە بدەن بە دەستەوە کە گەندەڵی لە خاڵە سنوورییەکان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بەرێز وەزیری سامانە سروشتییەکانمان بانگێشتی پەرلەمان کرد، باسی ئەوەی کرد کە دەستی ئەو کەسە دەبڕین گەندەڵی بکات، بەڵام وەک دەبینین نرخی نەوت لە بەرزیترین ئاستدایە و تا ئێستاش حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەوەیە 200 ملیارەکە لە بەغداو بێت، ئێمە دەپرسین ئەم پارەی نەوتە بۆ کوێ دەڕوات و عەدالەت بنوێنێت لە خزمەتگوزاری لە سەرجەم پارێزگاکان، بەڵام حکومەت زۆنی سەوزی پشتگوێ خستووە و تەگەرە دەخرێتە بەرەدەم پرۆژەکانی زۆری سەوز تا جێبەجێ نەکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی قسەکانی هێڤیدار ئەحمەد کە پێشتر رایگەیاندبوو: تیمی وزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتیان وتووە ئەو شتانەی داخڵ دەكرێن قەدەغەیەو بە قاچاغ داخڵ دەكرێت ئێوە هەقتان چییە، وتی” هێڤیدار نەدەبوو بەو زمانە قسەی بکردایە و هەموو شتێک پێویستی بە بەڵگەیە، ئەگەر ئەو بەڵگەی هەیە لە زۆنی سەوز نا شەفافیەت هەیە، ئێمەش بەڵگەی تەواومان هەیە لە زۆنی زەرد ناشەفافیەت و گەندەڵییەکی زۆر و دوو قات هەیە، واباشتربوو هێڤیدار بیری لەوە بکردایەتەوە کە سەرچاوەی داهاتی هەرێم نەوتە و لە نەوتەوە دەستی پێبکردایە با بمانزانیایە ئەم داهاتی نەوتە چییە و بۆ کوێ دەڕوات، بۆیە بە هێڤیدار دەڵێم ماڵت لە شوشەیە بۆیە بەرد مەگرە ماڵی خەڵکی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









