عەباس فەتاح: لەبری بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەت دەبووپەرلەمانتاران بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت بكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر داواكاری ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆ بانگهێشتی جیگری سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژۆیان كردووە بۆ بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ قسەكردن لەبارەی ئەنجامدانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران، دەبوو داوای بانگهیشتی سەرۆكی حكومەتیان بكردایە، چونكە هەمیشە كەسی یەكەم بەرپرسیارە لە هەركێشەیەك كە ڕوودەدات، بەڵام دیارە ئازایەتی ئەوەیان تیدا نەبووە داوایەكی لەو شێوەیە بكەن.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بانگهێشتكردنی هەر بەرپرسێكی حكومی بابەتێكی دەستوری و پەیڕەوییە، بەڵام شێوازی بانگهێشتكردنی كەسەكانیش بۆ بابەتەكان گۆڕانكارییان بەسەردادێت، بۆیە ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان بۆ بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆكی حكومەت كردووە بێتە پەرلەمان، بۆ قسەكردن لەسەر ئەنجامدانی توندوتیژییەكان لەبەرامبەر خۆپیشاندەران، دەبوو بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتیان بكردایە، بەڵام دیارە ئازایەتی ئەوەیان نەبووە داوایەكی لەو شێوەیە لە سەرۆكی حكومەت بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەموو دنیادا وایە كە هەمیشە لە ڕوودانی هەر ڕووداوێكدا كەسی یەكەم بەرپرسیارە دیاریشە لە حكومەتدا كێ كەسی یەكەمە، بۆیە ئەگەر بابەتەكەش سیاسییە دەبوو سەرۆك و جێگرەكەی بانگهێشت بكرێن ئەوە حاڵەتێكی ئاسایی بوو، خۆشیان دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە كە بۆچی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتیان نەكردووە، لەكاتێكدا ئەو پەرلەمانتارانەی كە بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەتیان كردووە واباشتر بوو كە پێشتر زانیارییان لەسەر دەسەڵاتەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت هەبوایە پاشان داوای بانگهێشتكردنی بكەن.
وتەكانی جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە 20 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو، كۆمەڵی دادگەری، گۆڕان، نەوەی نوێ و ژمارەیەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ بانگهێشتی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ لەسەرتوندوتیژییەكانی خۆپیشاندانی خوێندكاران، لەكاتێكدا دەبوو بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆیان بكردایە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









