جەبار ياوەر: ئەگەر عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەین کە داعشی لێیە

SNN
ئەمينداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رايگەياند: “ئەگەر حکومەتی عێراق ڕەزامەند بێت دەتوانین کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەین کە داعشی لێیە، لەبەرئەوەی ئەو ناوچانە ناوچەی جێناکۆکن، پێشتر هێزی کوردستانی لێبووە”.
فەریق ڕوکن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “لە سەردەمی بەڕێز (عەبادی) پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان کشانەوە تا شەڕێکی خوێناوی گەورە دروست نەبێت، بێگومان ئێستا ئەو ناوچانە بۆشایین ناتوانین هیچ چالاکیەکی سەربازی لەو ناوچانە ئەنجام بدەین”.
دەشڵێت “ئێستا ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق بچین کۆتایی بە بونی داعش بهێنین لەو ناوچانە، بۆیە لە دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچەکانی کەرکوک، دیالە، هەولێر، موسڵ، سەڵاحەدین، بۆشایی دروست بوو، هێزەکانی عێراق توانای پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیان نیە، هەروەها توانای کۆنترۆڵکردنیان نیە، بەهۆی ئەوەی ئەو هێزانە جۆراو جۆرن، جگە لەوەی شارەزای جوگرافیای ناوچەکەیان نین، لەبەر ئەوەیە هەوڵدەدەین بە هاوبەشی ئەو کارە سەربازییانە پێکەوە ئەنجام بدەین دژی داعش لەو ناوچانە”.
وتيشی “هۆکاری ئەوەی داعش لەم ماوەیەدا هاتووە ڕووی لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێزەکانی عێراق لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک ئۆپراسیۆنی گەورە (کێوماڵکردنێکی) گەورەی لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و موسڵ ئەنجامدا، لەبەر ئەوە ئەو تیرۆریستانە دوورکەوتنەوە لەو ناوچانەی عێراق هاتونەتە ئەمبەر پەلاماری هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدەن، وە ئەو هەلەشیان قۆستۆتەوە کە هێشتا حکومەتی نوێی عێراق دانەمەزراوە و کێشە لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا هەیە ئەوان دەیانەوێت ئەوە بقۆزنەوە و خۆیان پیشان بدەن کە ئەوان هەن”.
جەبار یاوەر ئامەژەی بەوەکردووە: ئێمە میکانیزمەکانی خۆمان پەیڕەوکردووە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی داعش، یەکەم هەفتەی پێشوو بەسەرۆکایەتی بەڕێز وەزیری پێشمەرگە کۆبونەوەیەکمان کرد، بە ئامادەبوونی هەموو ئەو لیوایانەی لەو هێڵانە دابەشبوون، ئاگاداری کردن کە دەبێت لەم ماوەیەدا زۆر وریا بن، بەردەوام لە ئەرکدا بن جگە لەوەی گوێمان لێگرتن لەو کۆبونەوەیەدا سەبارەت بە پێویستییەکانیان، هاوکات فەرمانێک دەرچوو کە لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکرێت ئەم هەفتەیە ئەو لیژنەیە دەڕوات بۆ هێڵەکانی بەرگری هەرچی پێویست بێت لە ڕێگا و بان و پێداویستی و کامێرای چاودێری حەراری هەموو پێداویستییەکانی تریان بۆ دابین بکرێت بۆ ئامادە باشی ئەو هێزانە، وە ئاڕاستەی دووەم ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق کاری هاوبەش بکەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعش”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









