دەستەی دەستپاكی هەرێم: ناتوانین چاودێری موڵكی بەرپرسان بكەین لەدەرەوە

دەستەی دەستپاکی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: ئێمە وەك لایەنێكی پەیوەندیدار بە موڵك و سامانی بەرپرسان ناتوانین چاودێری سەروەتی بەرپرسان لە درەوەی وڵات بكەين چونكە یاسا ڕێگەمان پێنادات.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی یاسای دەستەی دەستپاكی تەنها لەناو سنووری هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت بۆیە ئێمە دەستەڵاتی ئەوەمان نییە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان چاودێری موڵك و ماڵی بەرپرسان بكەین و لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكەین، چونكە تا ئێستا دەستەی دەستپاكی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق وەك دەوڵەت دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیكەی جیهان دروست بكات بۆ بەدواداچوون لەسەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و بەرپرسان لەدەرەوە ئێمەش پێویستمان بە میكانیزمێكی نێودەوڵەتیە بۆ ئەوەی بتوانین لێكۆڵینەو لە داهاتی بەرپرسان بكرێت لە دەرەوەی وڵات، بۆیە لە ئێستادا تەنها لە سنووری كوردستان دەتوانین لێكۆڵینەوە بکەين ئەوەش لە رێگای ئەو فۆرمانەوە بۆ دەستەی دەستپاكی دێت ئێمە چاودێر دەبین بەسەر بەرپرسانەوە.
وتەكانی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژیچكە ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكیدا ئەوەی بڵاوكردووەتەكەوە (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڤێلایەكی لە میامی كڕیوە بەهاكەی 18ملیۆن دۆلارە، ئەمە نیگەرانی هاووڵاتیان و بەشێك لە پەرلەمانتاران و چالاكوانانی هەرێمی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و داوای لێکۆڵینەوە لەوبابەتە دەكەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









