ئاستی ئاو لە بەنداوی دووكان بەڕێژەیەكی مەترسیدار دابەزیوە

بەنداوی دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان تاڕادەیەكی زۆر دابەزیوە بە جۆرێك لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا كە توانای لە خۆگتنی ئاوە لە یلایەن بەنداوەكەوە تەنها دوو ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دووكان بوونی هەیە و ڕێژەی زیاد لە %71 ئاوی بنداوەكە بۆ پڕبوون كەمیكردووە، ئەوەش بەهۆی دواكەوتن و كەمی باران بارین لەماوەی ساڵی ڕابردوو ئەمساڵدا.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە SNNی راگەیاند: كاریگەرییەكانی كەمبارانی و وشكەساڵی و دواكەوتنی باران بارین لەمساڵدا بەڕوونی بە بەنداوی دووكانەوە دەركەوتوون، بەجۆرێك لە ئێستادا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا ئاساتی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد لە شەش مەتر سێجا دابەزیوە، هاوكات لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 22 مەتر دوورە لە دەمەوانەی بێڵ ماوسەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەنداوی دووكان توانای گلدانەوە و لەخۆگرتنی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، لە ئێستادا تەنها دوو ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە، بەو جۆرەش تەنها ڕێژەی لە %29 ئاووی گلدراوە بوونی هەیە و لە بەرامبەردا هێشتا ڕێژەی لە %71 ئاوی بەنداوەكە بۆ پڕبوون كەمیكردووە كە دەكاتە پێنج ملیار مەتر سێجا ئاو.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان، هۆكاری كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكەی بۆ كەمی باران بارینی ئەمساڵ و هەروەها باران بارینی ساڵی ڕابردوو گەڕاندەوە، بەجۆرێك لەمساڵ تەنها 25 ملیم باران لە ناوچەكە باریوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كاتێكی باشمان لەبەردەستدا ماوە بۆ باران بارین، بەڵام ئەگەر كەمی رێژەی بارانبارین بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا ئێمەش ناچارین لە داهاتوودا پلانی دیكە بگرینە بەر بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەكانی خواروی عێراق.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









