ئایا حكومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی 200 ملیار دینارەكە؟

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە لە هەندێك لە دەزگای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا باس لەوەدەكرێت كە تەنها بۆ ئەم مانگە حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و كەسانی پسپۆڕ بەو بوارە، ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی بەردەوامی دەبێت و دواتر ڕێككەوتن و لێكتێگەشتنی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا دێتە ئاراوە بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی ئەو پارەیە.
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەوە دڵنیاكراوینەتەوە كە تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بەشێوەی سولفە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، ئەو دڵنیاییەش لەڕێگەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا بە حكومەتی هەرێم گەیەندراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا باسدەكرێت گوایە ئەمە كۆتا مانگە حكومەتی عێراق ئەو 200 ملیار دینارە بنێرێت بۆ هەرێم، هیچ بنەمایەكی راستی نییە و تائێستا بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە تەنها لە حاڵەتێكدا ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە ڕادەگیرێت ئەویش ئەوەیە كە ئەم كابینەی حكومەتە بە سەرۆك وەزیرانیشەوە بگۆڕدرێت ناردنی ئەو پارەیەش ڕابگیرێت، پاشان هەولێر بەغدا جارێكی دیكە دەستبكەنەوە بە گفتوگۆو رێككەوتن بۆ بەردەامیدان بە ناردنەوەی ئەو پارەیە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا دەبێت ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێم بەردەوامبێت تا ئەوكاتەی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 پەسەند دەكات بودجەی داهاتوو، چونكە ئەوە پەیوەندی بە مووچەوە هەیەو مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە بودجەوە نییە، ئەگەر یاسای بودجەش نەبوو ئەوا كار بەیاسای یەك لەسەر 12 دەكرێت ئەوكاتەش ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەردەوامی دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









