“ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە دەیانەوێت لە هەڵوێستی یەكێتی تێبگەن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك ڕێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمەریكا سەردانی ( بافل جەلال تاڵەبانی)كرد، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەو سەردانەی مەکگۆرك سەلمێنەری ئەوەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان و خودی بافل جەلال تاڵەبانی خاوەن پێگەیەكی بەهێزن لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە دەیانەوێت لە هەڵوێستی یەكێتی تێبگەن لەبارەی پێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك لای هەمووان ئاشكرایە كە لەڕابردوودا بەتایبەت لەسەردەمی مام جەلالەوە ئەمەریكی و ئەوروپییەكان بە گرنگییەوە چاویان لە پێگەو سەنگی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەبوو لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا بەهەمان شێوە كە بافل جەلال تاڵەبانی وەك كەسی یەكەمی یەكێتی هەمان ئەو گرنگی و پێگەیەی پاراستووە كە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان حساب بۆكراوبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەی برێت مەكگۆرك ڕێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئەمەریكا سەردانی بۆلای بافل جەلال تاڵەبانی سەلمێنەری ئەوەیە كە خودی بافل جەلال تاڵەبانی و هەروەها ئەو سەنگ و قورساییەی یەكێتی هەیەتی شایەنی ئەوەیە كە ئەمەریكییەكان بە گرنگییەوە لە هەڵوێستی یەكێتی بڕوانن بۆ چارەسەری كێشەكانی عێراق، بۆیە بەدلنیاییەوە بافل جەلال تاڵەبانییش بەلەبەرچاوگرتنی مافەكانی گەلی كورد هاوكارێكی باش دەبێت بۆچارەسەری كێشەكانی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە عێراقییەكانیش چاویان لە هەوڵەكانی بافل جەلال تاڵەبانی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە هەمیشە هۆكارێك بووە بۆ چارەسەری كێشەهەڵپەسێردراوەكانی ناوخۆی عێراق و هاوكات لەسەر ئاستی كوردستانیش هەمویشە جەختی لەوە كردووەتەوە كە زۆر گرنگە كورد بە یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بڕواتە بەغدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









