ئەوانەی دوو ژەم ڤاكسینیان وەرگرتووە لە هەرێم دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن

ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی تەندروستی ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئەو كەسانەی دوای شەش مانگ بەسەر لێدانی ژەمی دووەمی ڤاكسینیان تێپەڕیوە، لە ئێستادا دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن بۆ وەرگرتنی ژەمی سێیەم، هاوكات سێ جۆری پەسەندكراوی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان لەبەردەستدا هەن.
بژار مووسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستیەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆَلكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستاوە ئەو كەسانە دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن كە لەماوەكانی ڕابردوودا دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و دەتوانن ژەمی سێیەمیش وەربگرن.
ئاماژەی بەوەەشكرد، ئەو كەسانەی ژەمی سیەیمی ڤاكسین وەردەگرن مەرجە كە شەش مانگ بەسەر وەرگرتنی ژەمی دووەمیدا تێپەڕیبێت پاشان دەتوانێت ژەمی سێیەم وەربگرێت، هاوكات لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هەرسێ جۆرەكەی ڤاكسین لە ئەسترازینكای بەریتانی و سینۆفارمی چینی و فایزەری ئەمەریكی لەبەردەستدا هەن و هاووڵاتیان بە ڕەزامەندی خۆیان دەتوانن یەكێك لەوجۆرانە وەربگرن.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندوستی، تائیستا زیاد لە %40ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ژەمی یەكەم یان دووەمی ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنایان وەرگرتووە، هاوكات لەمانگی ڕابردووشدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا پەسند كرد، ئەوەش بەمەبەستی بەهێزكردنی بەرگریی لەش بەرانبەر ئەو ڤایرۆسە بەتایبەت ئەو كەسانەی بەساڵاچوون و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









