پەرلەمانتارێكی یەكێتی گەندەڵییەكی گەورە لە پارێزگای دهۆك ئاشكرادەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی گەندەڵییەكی گەورە لە پارێزگای دهۆك ئاشكرادەكات و ئاماژە بەوەدەكات مانگانە لەپارێزگای دهۆك بەبڕی دەیان ملیۆن دۆلار لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بە بێ گومرگ و پشكنین بە هاوردەكردنی تەنها پێنج مادەی خۆراكییەوە گەندەڵی گەورەدەكرێت و كەسیش خۆی ناكات بەخاوەنی ئەو گەندڵییە.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەك لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانم بەردەوامم لەبارەی هاوردەكردنی ژمارەیەك مادەی خۆرای لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دواجار بۆم دەركەوت كە بەبێ پشكنین لەگومرگی ئیراهیم خەلیل هاوردەكردنی پێنج بەرهەمی خۆراكی كە بریتین لە هەموو جۆرەكانی (شیر، ڕۆن، زەیت، خواردنەوەی وزە بەخشو كحولی، مادە سەرەتاییەكان) لە ڕێگەی پارێزگای دهۆكەوە هاوردەی هەرێم دەكرێن و بەچاوساغی حكومەتو وەزارەتی تەندروستیش لەو گەندەڵییە بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئەوەش لە پێناو سود و پڕبوونی گیرفانی چەند بەرپرسێكی سنورەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو گەندەڵییە ئاشكرایەوە مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار سود بە چەند بەرپرسێكی سنورەكە دەگەیەنێت و لە پێناو پڕبوونی گیرفانی ئەو بەرپرسانە ژانی هەزاران هاووڵاتی سنورەكە كەوتووەتە مەترسییەوە، چونكە بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، هاوردەكردنی ئەو بەرهەمە خۆراكیانە تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی تەندروستیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری تەندروستییدایە بۆ ئەو كۆمپانیاو بازرگانانەی كە لەوەزارەتی تەندروستیی تۆماركراون.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕێنماییەی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای دهۆك كاری پیناكرێت و ڕێگەنادرێت ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستیان لەگەڵ حكومەت هەیە بەڕێكاری یاسایی ئەم بەرهەمە خۆراكییانە هاوردەبكەنـ بۆیە وەك ئەركی پەرلەمانتاری خۆم لەڕێگەی نوسراوێكەوە سەرۆكایەتی پەرلەمانو دەستەی دەستپاكییمان ئاگاداركردەوە لەم كارە مەترسییدارە بۆئەوەی ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر و ژیانی ئەو هەزاران هاووڵاتیە لەمەترسی بەدوور بگیرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
24كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
24كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









