پەرلەمانتارێكی یەكێتی: وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن یەكێتییەوە بە رێككەوتنە نەک خێر

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات وتەبێژی پارتی وابیردەكاتەوە كە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار لەلایەن یەكێتییەوە وەك خێر درابێت بە یەكێتی، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی كە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لەلایەن یەكێتیەوە ڕێككەوت بووە لەبەرامبەر وەرگرتنی سەرۆكی هەرێم لەلایەن پارتییەوە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ناوبەناو پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی وتەبێژەكەیەوە باس لە پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەكەن و بەنیازن ئەو پۆستەش بۆخۆیان قۆرخ بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژەكەی پارتی ئەوە دەخاتەڕوو كە گوایە وەك خێر پۆستی سەرۆككۆمار بە یەكێتی درابێت، بەڵام ئاگای لەوەنییە كە وەرگرتنی ئەو پۆستە بەرێككەوتن بووە لەگەڵ پارتی لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، وتەبێژەكەی پارتی دەڵێت تا ئێستا پۆستی سەرۆك كۆمار لای یەكێتی بوە هیچ خێرێكی بۆ خەڵكی كوردستان نەبووە،بەڵام پێمان خۆش بوو وتەبێژەكەی یەكێتی تەنها یەك خێری سەرۆكی هەرێممان بۆ خەڵك پێبلیت، جگە لەوەش لە ماوەكانی ڕابردوودا پارتی چەندین پۆستی باڵای لە كابینەی حكومەتی عێراق لە پۆستەكانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و وەزیرەكانی دارای و دەرەوە و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و دەسان پۆستی باڵای دیكە لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەبراون كامانەن سودەكانانیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ پارتی واباشتر كە لە بری ئەو جۆرە لێدوان و بیركردنەوانەیان بۆ وەرگرتنی پلەوپۆستی باڵاو زیاتر لە عێراق و هەرێمی كوردستان بیر لە یەكڕیزی گەلی كورد بكەنەوە و ئەو پۆستانەی كە هەیانە لە بەرژەوەندی یەك دەنگی كورد بەكاری بهێنن نەك بۆ قوڵكردنەوەی ناكۆكییەكان و بەدەستهێنانی پارەو پلەو پۆست، چونكە ئەگەر وانەبێت ئەوا ئەوەی بەدەستهاتووە لەناودەچێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









