فەیاز: داوا لە حکومەت دەکەم وڵات لە هێزە بیانییەکان ئازادبکات

SNN
سەرۆکی حەشدی داوای لەحکومەت کرد ئەرکی خۆی جێبەجێبکات بۆ “ئازادکردنی عێراق لەهێزە دەرەکییەکان”.
فالح فەیاز، ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا وتی: “کشانەوەی هێزە بیانیەکان بابەتێکی سۆزداری نییە، بەڵکو پاراستنی عێراق و سەروەریەکەیەتی”.
وتیشی: “بوونی هەر هێزێکی بیانی لەسەر خاکی عێراق نابێتە فاکتەرێکی بەسوود بۆ گەل” و داوای لەحکومەت کرد ئەرکی خۆی جێبەجێبکات بۆ “ئازادکردنی عێراق لەهێزە دەرەکییەکان”.
وتیشی: سەروەری و کەرامەتی مافێکی سەرەکی گەلی عێراقە کە هەموو پێکهاتەکانی سەروەری و سووربوونیان هەیە بۆ بنیاتنانی ئایندەی عێراق.
قسەکانی سەرۆکی حەشدی شەعبی هاوکاتە لەگەل کۆتایی هاتن بە وادەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









