ساڵی ڕابردوو زیاد لە 107 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم كراون

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 12 مانگی ساڵی رابردوو زیاد لە 107 هەزار ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی یاسایی و لەڕێگەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەكراون كە زۆرترین ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی دروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بووە و لەمەرزی باشماخیشەوە زیاد لە 11 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە لەوەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە درچوون، لەساڵی ڕابردوودا بەتێكڕا 107 هەزار و 159 ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر ل ڕێگای دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران ئیبراهیم خەلیل باشماخ و پەروێزخانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان لەماوەی 12 مانگی ساڵی ڕابردوو لەكۆی ئەو 107 هەزار ئۆترمبێلەی هاوردەكراون زیاد لە 50 هەزار ئۆتۆمبێلیان لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەكراون بۆ ئەومەبەستەش تەنها لەو مەرزەوە 424 مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دراوە بە كۆمپانیاكان و لەمەرزی باشماخیش 209 مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكان و تواندراوە 22 هەزارو 310 ئۆتۆمبێل هاوردە بكرێت.
سەرۆكی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەساڵی ڕابردوو لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل 186 مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و لەوماوەیەدا توانیویانە 20 هەزار و 639 ئۆتۆمبێل هاوردەبكەن، هاوكات لە مەرزی پەروێزخانیشەوە 102 مۆڵەت دەركراوە بەكۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و لەوێش 11 هەزار و 842 ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









