
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا قسەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد و داوای هەڵوێستێکی یەکگرتووی ناتۆی کرد بەرامبەر ڕوسیا.
نێد پڕایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رايگەياند: لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ 9 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە ئەندامن لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەنتۆنی بلینکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا وتوویەتی ئەمەریکا پابەندە بەوەی لەنزیکەوە ڕاوێژکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانان و هاوبەشەکاندا بکات، لەکاتێکدا لەڕێی بەربەست دانان و بەرگری و گفتوگۆکردنەوە گرژییەکان کەم دەکەینەوە.
وتیشی ” بلینکن داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ئامادە و یەکلاکەرەوەی ناتۆی کردووە بۆ بەرگریی گشتی هاوپەیمانان، جەختی لە پشتیوانی نەگۆڕی ئەمەریکا کردەوە بۆ بەندی پێنجی هاوپەیمانێتی ناتۆ، کە تیایدا داوای بەرگری هاوبەشی هاوپەیمانێتیەکە دەکات لە هەر وڵاتێکی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکەدا.”
ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بەڵام زیاتر لە 10 ساڵە داوایکردووە ببێتە ئەندام، ئەمەش ڕوسیای توڕە کردووە، ڕوسیا داوای کردووە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا و چالاکییە سەربازییەکانی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کەم بکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









