
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
نوسينگەی سەرۆکوەزيرانی عێراق بڵاويکردەوە: فەرماندەی پۆلیسی بابل، بەڕێوەبەری ھەواڵگری بابل و بەڕێوەبەری ھەواڵگریی جەبلە لە ئەرکەکانیانن دورخراونەتەوە، ئەوەش بەهۆی کوژرانی 20 کەس لە ئۆپراسيۆنێکدا لە ناوەڕاستی ئەو شارە.
نوسينگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق بڵاويکردەوە:”ئەم تیمە بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو دۆخەی کە رێگای بۆ تاوانەکە خۆشکرد، فرەسەرچاوەیی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، بەردەوامی لە وەرگرتنی ھەواڵی نادروست و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ھەواڵانە بەبێ وردبینیی بابەتییانە زۆنی لێکۆلینەوەکە فراوان دەکەين. دەبێت سەرجەم ئەو کەسانە کە کەمتەرخەمییان کردووە ببردرێنە بەردەم دادگا و لە ماوەی یەک ھەفتەدا راپۆرتێک پێشکەشی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان بکرێت”.
بەپێی بەیاننامەکە، بڕیاری دووەمی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی بابل، بەڕێوەبەری ھەواڵگری بابل و بەڕێوەبەری ھەواڵگریی جەبلەیە لە ئەرکەکانیان و دەستپێکردنی لێکۆلینەوەیە لەگەڵیان و راپێچکردنی ھەموو ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەم بوون بۆ بەردەم دادگا.
لە بڕیاری سێیەمدا ھاتووە: لێکۆلینەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەلارێدابردن و نادروست لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنی و زانیاری ئەمنییان گواستووەتەوە و بڵاویانکردووە.
لە کۆتا بڕگەی بەیاننامەکەدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی راسپێردراوە بە پێشکەشکردنی راپۆرتێکی کۆتایی بۆ فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان سەبارەت بە رێکخستنی کاری ئەمنی و ھەواڵگری لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە ئەمنییەکان و دۆزینەوەی ئەو کەلێنانەی کە رێگە بۆ تێکەڵبوونی کاری ئەمنی و ھەواڵگری خۆشدەکات بە شێوەیەک کە بە تەواوەتی رێگری لەو جۆرە تاوانە بگرێت لە ئایندەدا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









