
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رايگەياند: وابڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگەدا یەكەم دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكرێت بەڵام هێشتا بڕی پارەكە دیاری نەكراوە، وتيشی “تاكۆتایی خوێندن ئەمساڵ پێدانی دەرماڵەكە بەردەوامی دەبێت”.
توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNی راگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجكردنی بڕی ئەو پارەیەی كە وەك دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دیاریكراوە، وابڕیارە یەكەم دەرماڵەی خوێندكاران لەم ساڵدا لەكۆتایی ئەم مانگەدا خەرجبكرێت، بەڵام هێشتا بڕی ئەو پارەیە دیاری نەكراوە دەدرێت بە خوێندكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد: بێگومان بری پێدانی پارە بەو خوێندكارانەی كە لەبەشی ناوخۆیی دەمێننەوە جیاواز دەبێت لەو بڕە پارەیەی دەدرێت بەو خوێندكارانەی كە هاتوچ دەكەن و بەشی ناوخۆییان وەرنەگرتووە، هاوكات مەرجیشە كە خوێندكاران ناویان لە سیستەمی زانكۆلاین تۆماركرابێت پاشان دەتوانن دەرماڵەكەیان پێبدرێت، كە كۆی گشتی پارەی مانگانە بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بریتیە لە بڕی شەش ملیار دیناری مانگانە.
بەڕێوەبەری گشتی دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی ڕوونكردەوە: بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوونبێت بۆ شێوازی خەرجكردنی دەرماڵەكە دەبێت ڕێنمایی دارایی بۆ دەربكرێت، بۆیە لەئێستادا سەرقاڵی دەركردنی رێنمایی دارایین بۆ پێدانی ئەو پارەیە بە خوێندكاران و هاوكات خەرجكردنی پارەكەش تاكۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت.
خەرجكردنی دەرماڵە بۆخوێندكاران لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند مانگێكە( بافل جەلال تاڵەبانی) لەڕێگەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی تایبەتەوە بە دابینكردنی پێداویستیەكانی بەشەناوخۆییەكان توانیویەتی زۆرینەی گرفتەكانی بەشەناوخۆییەكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین چارەسەر بكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









