فڕۆکەخانەی سلێمانی: پێشبینی دەکەین سبەی گەشتەکان دەستپێبکەنەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و هەروەها خراپی كەشوهەوا گەشتەكانی فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی پەكیان كەوت، بەڕێوەبەری فرۆكەخانەكە ئاماژە بەوەدەكات تائێستا زیاد لە شەش گەشتی ناوفڕۆكەخانە دواكەوتوون و ئەنجام نەدراون بەڵام پێشبینی دەكەین كە لە سبەینێوە بتوانین دەستبكەینەوە بە ئەنجامدانی گەشتەكان ئەوەش دوای ئەوەی بارودۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ڕووی لەناوچەكە كردووە بووەتە هۆی ئەوەی كە تارادەیەكی زۆریش كاریگەری لەسەر گەشتی فڕۆكەكان دروست بكات و ئێمەش لە فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی بەهۆی بەردەوامی بەفربارین و دروستبوونی گرفت لە فڕگەی ناو فڕۆكەخانەكەوە نەمان توانی درێژە بەگەشتەكانمان بدەین و هاوكات گرفتی نیشتنەوەی فڕۆكەش دروستببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بهۆی بەفربارینەوە زیاد لە شەش گەشتمان دواكەوتوون كە برین لە دوو گەشتی عەمرەكانی هەرێم بۆ سعودییە، گەتشێكی ڕاستەوخۆ بۆ فرانكفۆرتی ئەڵمانیا، گەشێكی عەمان و گەشتێكیش بۆ شاری بەغدا، هاوكات جگە لەوەی فڕۆكەكان ناتوانن بفڕن لەهەمان كاتیشدا فڕۆكەش توانای نیشتنەوەی نییە.
بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ساێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەین كە سبەی بارودخۆی كەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە ئێمەش گەشتەكانی ناوفڕۆكەخانە دەستپیبكەینەوە ئەوەش دوای ئەوەی كە دڵنیابوویەوە لە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی كەشوهەوا.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









