لەسلێمانی 17 كەس بەهۆی بەستەڵەكی شەقامەكانەوە دەست و قاچیان شكاوە

دیمهنێكى بهفر بارین له شارى سلێمانى | تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە، لەزۆربەی شاروشارۆچكەكان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو، هاوكات بەهۆی دروستبوونی بەستەڵەكە لەسەر شەقام و كۆڵانەكان بەدەیان هاووڵاتی كەوتوون و دەست و قاچیان شكاوە و یان ئازاریان پێگەیشتووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاریش لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات 17 كە بەهۆی بەستەڵەكی شەقامەكانەوە دەست و قاچیان شكاوە.
د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفربارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە و هاوكات پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر نزم بوونەتەوە بەهۆیەوە شەقام و كۆڵانەكان بەستەڵەكیان لەسەر دروست بووە، هەر بەم هۆیەوە هاتووچۆی هاووڵاتیانیش ئاستەنگی بۆ دروستبووە و بەدەیان هاووڵاتیش بەهۆی كەوتنیان لە شەقامەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەكەمان كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی بەستەڵەك و بەفربارینەوە 17 كەس بەهۆی كەوتن و هەڵخلیسكانەوە هێندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كە هەندێكیان دەستیان شكاوە هەندێكیان قاچیان و هەندێكی دیكەشیان ئازار بە بەشەجیاوازەكانی جەستەیان گەشتووە هاوكات دوو ڕووداوی سەختیشمان هەبووە كە دوو كەس لەسەر پشت كەوتوون بەوهۆیەوە سەریان بەرزەوی كەوتووە و تووشی خوێنبەربوون بوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەین كە هەتا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ڕۆژانە 10 بۆ 15 حاڵەتی كەوتن ڕەوانەی نەخۆشخانەكەمان بكرێن، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتیان لە سبەینێوە زۆر بەوریایی لەسەر شەقامەكان مامەڵەبكەن و ئەگەریش بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت نەڕۆنەدەرەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









