پەرلەمانتارانی یەكگرتوو: حكومەت شكستیهێناوە لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان

دابەشکردنی نەوتی سپی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ وەزیری سامانەسروشتییەكان بەڵێنی ئەوەی بە هاووڵاتیاندا كە پێش وەرزی سەرما هەموو ماڵێك بەرمیلێكی نەوتی بۆ دابیندەكرێت، بەڵام وەزیری سامانەسروشتیەكان نەیتوانی ئەو بەڵێنەی جێبەجێبكات، لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن كە حكومەتی هەرێم شكستێی هێنا لەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان.
لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە وێنەیەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئاماژە بەوەكراوە، “بەهۆی گەندەڵی و نادیاری لەداهات و نەبوونی بودجە و ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی رووداوە كارەساتبارە سرووشتیەكان سەلمێنەری ئەوەن، كە حكومەتی هەرێم توانایەكی دروستیان بۆ حوكمڕانی نییە بەتایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ، كە زیاترە لە ملیارێك دۆلاری مانگانەیە”.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی بۆ چەندەمین جار حكومەتی هەرێم شكستی هێنا لە دابینكردنی پێداویستی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتیان، تاوەكو لە زستاندا بەكاریبێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرما و ئەوا لە ئەمڕۆدا جارێكی دیكە باران، لافاو، بەفر و سەرما كەمتەرخەمی و شڵەژاوی دەسەڵاتی خستەڕوو و حكومەتی هەرێم بەفەرمی دانینا بەوەی، كە تائێستا تەنها 68 ملیۆن لیتر نەوتی سپییان دابینكردووە بۆ هاووڵاتیان لەم وەرزی زستانە سەختەدا، لەكاتێكدا كۆی گشتی خواستی هاووڵاتیان بۆ نەوتی سپی خۆی لە زیاتر لە 258 ملیۆن لیتر دەبینێتەوە
هەر لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەكەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستەڵاتدارانی هەرێم نەیانتوانیووە رێكەوتنێك لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بۆ چارەسەری بنەڕەتی ئەم قەیرانانە بكەن، بەڵكو حكومەتی هەرێم پارەی قازانجیش دەخاتە سەر هەر بڕە نەوتێكی سپی، كە بەغدا بەداشكاندنەوە بۆ هەرێمی دەنێرێت و بەمەش هێندەی دیكە بارگرانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستدەكات بۆیە دەبێت بەزووترین كات نەوتی سپی و وزەی كارەبا و خزمەتگوزارییە مرۆییە سەرەكیەكانی دیكە بۆ هاوڵاتیان دابینبكەن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









