SNN
سکرتێری گشتیی ناتۆ رايگەياند: بەشێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی روسیایان داوەتەوە.پێشنیازەکەی مۆسکۆيان بۆ وەرنەگرتنی ئۆکراینا بە ئەندامی ناتۆ رەتکردووەتەوە.
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: “ناتۆ بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازەکەی رووسیای داوەتەوە و وەڵامدانەوەکەیشی هاوکات بووە لەگەڵ وەڵامەکەی ئەمریکا”.
ستۆڵتنبێرگ جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ناکۆکییەکان بە رێگای دیپلۆماتی و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و هاوپهیمانییهكه پێشنیازی ئەوەی کردووە کە نوسینگەی رێکخراوەکە لە مۆسکۆ و نوسینگەی رووسیا لە برۆکسل بکرێنەوە.
هاوکات، ئەنتۆنی بلینکن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێکیخستبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد: ئەمڕۆ بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی رووسیایان داوەتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە وڵاتەکەی پێشنیازی ئهوهی داوهته رووسیا كه دهتوانن یاداشتێكی هاوپێچی لێكتێگهیشتن بۆ رێككهوتننامهی New START واژوو بكهن.
پێشتر روسيا داوای لە ناتۆ کردبوو وەرگرتنی ئۆکرانيا بە ئەندام لە ناتۆ رەتبکاتەوە، ئەوەش وەک نيازی روسيا بۆ داگيرکردنی ئۆپکرانيا لێکدرايەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
21كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









