
SNN
ئەندامێکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: داهاتی نەوت و ناوخۆ ڕێکبخرێتەوە ئەوا بێگومان کێشەیەک لە هەرێمی کوردستان نامێنێت ناوی کێشەی موچە بێت.
بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: “ئەگەر داھاتی نەوت و ناوخۆ و خەرجییەکانی پەروەردە و تەندروستی ڕێکبخرێتەوە ئەوا بێگومان کێشەیەک لە ھەرێمی کوردستان نامێنێت ناوی کێشەی مووچەبێت، بەڵام ئەگەر تا ناڕوونی و ناشەفافی نەوت بەردەوام بێت بە 200 ملیارەکەی بەغدادیشەوە ئەگەر ھەر بێت ئەوا ئێمە ھەمیشە لە بەردەم گریمانەی لێبڕینی موچە و دواکەوتنی موچەدا دەبین”.
بەڵێن ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر ئەو چاکسازییانە لە کەرتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان و دوو سەرچاوەکەی تری داھات کە بریتین لە 200 ملیارەکەی عێراق، وە 27 ملیارەکەی ھاوپەیمانان کە ئێستاش ھەیە بکرێن کێشەی دارایی چارەسەر دەبێت.
وتیشی “سەبارەت بە 200 ملیارەکەی عێراق دەینێرێت ئەوە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق دیار نیـیە ئەوەی دیارە رەنگە عێراق بۆ ساڵی 2022 پڕۆژە یاسای بودجەی نەبێت، ئەو کات دەبێت عێراق بە 12/1 بودجەی ساڵی 2021 کار بکات و بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبێت بەغداد 200 ملیارەکە بنێرێت، بەڵام ھێشتا ناتوانرێت گریمانەی ئەوە بکرێت کە عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی ئەو پارەيە بۆ ھەرێم بەھۆی دۆخی سیاسیەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا داھاتی گشتی کە دێتە خەزێنەی گشتی، بریتیە لە ترلیۆنێک دینار ئەوەی پەیوەندی ھەیە بە موچەوە نزیکەی 900 ملیارە، ئەم داھاتەش لە چوار سەرچاوەوە دێن، یەکێکیان نەوتە، لەگەڵ ئەوەی ئێستا نرخی نەوت بەرزە، بەڵام وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ھەر 350 ملیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی 512 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی، ئەوەی تری کە دەکاتە لە 58%ی داھاتی نەوت بە ناوی خەرجیەوە دەڕوات کە ئەوان تێبینییان لەسەری ھەیە.
دەربارەی دابینکردنی مووچە، بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ھەرێم ئەوەی خستەڕوو: کاتێک 200 ملیارەکەی بەغداد دێت وە لەگەڵ 27 ملیارەکەی ھاوپەیمانان کۆدەکرێنەوە و داھاتی گەڕاوەی نەوتی دەخرێتە سەر ئەوەی تری چەندی بوێت بۆ تەواوکردنی موچە پارتی لە 57%ی دابیندەکات، یەکێتیش لە 43% دابیندەکات، ئەوی تر بە ناوی بەکارخستن و خەرجکردن لە دامودەزگاکانی حکومەتی و پەروەردە و تەندروستی خەرج دەکرێت کە زۆر ناڕوونە.
دەشڵێت “ئەو داھاتانەی لەو چوار سەرچاوەوە دێنە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی روونن و لە وەزارەتی دارایی کێشەی نیـیە، بەڵام کێشەکە لێرەدا بۆ نمونە لە داھاتی نەوت 350 ملیۆن دۆلار دێتە سەر ژمارە حسابیەکەی وەزارەتی دارایی کە لە کاتێکدا داھاتی نەوت زۆر زیاترە و روون نیـیە، بەڵام چونکە لە دەرەوەی وەزارەتی دارایی وەزارەتێکی تر کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە بەڕێوەی دەبات، بۆیە پێویستی بە پێداچوونەوەیە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









