
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە فەرمانگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی دەست SNN كەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو: لەساڵی ڕابردوودا كۆی گشتی ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی كوردستان 926 هەزار و 18 كەسن، لەو ژمارەیە 664 هەزار و 237 كەسیان ئاوارەی ناوخۆن، 241 هەزار و 937 كەسیان پەنابەری سورین، هەشت هەزار و 479 كەسیان پەنابەری توركن، 10 هەزار و 548 كەسیشیان پەنابەری ئێرانین، 736 پەنابەریان فەڵەستینین و 81 پەنابەری جۆراوجۆریش لە هەرێمدا هەیە.
لەكۆی گشتی ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە %30 یان لەناو كامپەكاندا دەژین، كە ژمارەیان 36 كامپە، %70ی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەی كامپەكان دەژین، هەروەك لە ئامارەكەدا هاتووە: %41ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر، %40یان لە دهۆك و 19٪شیان لە پارێزگای سلێمانین.
لەسەر ئەم بابەتە ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا هیچ پاساوێك نەماوە بۆ مانەوەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، چونكە لە ئێستادا هیچ شەڕ و ململانێ مەزهەبیەكان نەماوە لە شارەكانی عێراق، هەروەها چەكدارانی داعش كۆتاییان هاتووە لەو شوێنانەی پێشووتر دەستیان بەسەردا گیرابوو، ئەو شارانەی وێران كرابوون لە ئێستادا ئاوەدان كراونەتەوە، بۆیە هیچ هۆكارێك نییە كە ئاوارەكان نەگەرێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی ئامارەكانی بەردەستمان، ئاوارەكان نزیكەی 700 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كڕیوە، هاوكات بەهۆی بوونی ئەو ژمارە زۆرە ئاوارەیە بووەتە هۆی كەمی هەلی كار و نەبوونی كار بۆ گەنجان، جگەلەوەش تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەریم هێندە لەخەمی بەدەستخستنی پارەدایە لە ڕێگەی ئەو ئاوارانەو فرۆشتن و تاپۆكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و ناوچەی گەشتوگوزاری لەسەریان، هێندە لەخەمی ئەوەدانییە كە لەداهاتوو ئەمانە دەبنە مەترسیەكی جدی لەسەر دیمۆگرافیای كوردستان و بەدەستی خۆی بەعەرەبكردنێكی سیستەماتیك پەیڕەودەكات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









