نرخی ئەمپێڕی موەلیدە ئەهیلییەکان دیاریکرا

0
1019

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە لەمانگی ڕابردوودا لە ‌نێوان 15.000 هەزار بۆ 16.500 دینارە، هاوكات خشتەی كاركردنی موەلیدە بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،
ئەمڕۆ چوارشەممە‌ لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ڕابردوو (1) لە نێوان 15000 دینار بۆ 16.500 دینار دەبێت.

ئاشكراشیكرد، مانگی ڕابردوو موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (306) بۆ (335) كاتژمێر كاریان كردووە، بۆیە لە هەندێك گەڕەك نرخی ئەمپێر لە گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەبارەت بەكاركردنی موەلیدەی بەیانیان لەكاتژمێر 6:30 بەیانی تا 8.00ی بەیانی كاردەكەن، هەروەها (12) نیوەڕۆ تا یەكی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدەكان كارەبا دابین بكەن بۆ هاووڵاتیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this