بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەوە کارەبای سلێمانی بڕیاریدا کارەبای کەناڵی NRT ببرێت

0
1199

SNN

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بڕیاریدا به‌ بڕینی كاره‌بای كه‌ناڵی NRT به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بای نه‌داوه‌.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ واژۆی سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌: “بڕیارماندا به‌بڕینی كاره‌بای هاوبه‌ش كه‌ناڵی ئاسمانی NRT له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌حكامی مادده‌ی ئاماژه‌پێدراوی كردووه‌ به‌ نه‌دانی بڕی 213 ملیۆن و 224 هه‌زار و 600 دینار، له‌ كاتی خۆیدا.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this