
ئيسماعيل قائانی
SNN
شەوی رابردوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی ميدياکانی عێراق: ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەيشتووەتە بەغدا، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆککۆماری عێراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە.
هەروەها، باسیان لە رەوتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە مانگی رابردووشدا، ئیسماعیل قائانی دوو جاری دیکە سەردانی عێراقی کردووە، لە يەکێک لە سەردانەکانيدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبووەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









