کەشناسی: شەپۆلێکی باران روو لە هەرێم دەکات

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
.بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت کۆتایی هەفتە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات
کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو: رۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێم دەکات و بە رێژەیەکی مامناوەند باران زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هاوکات هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، شەپۆلەکە لە رۆژی هەینیدا بەردەوام دەبێت بەڵام بەشێوەی نمەباران و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.








