
ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: BT
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەگوێرەی یاسا ئەمڕۆ كۆتا وادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بەلام بە وتەی پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێناچێت ئەمڕۆ ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت.
د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی راگەیاند: بە گوێرەی یاسا دەبیت ئەمرۆ دانیشتنی پەرلەمان عێراق بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، بەڵام بەگوێرەی ئەو دۆخەی لەناو پەرلەمان دروستبووە و بەشێكی زۆری كوتلەكان بڕیاری بایكۆتیانداوە پێناچێت ئەو كۆبوونەوەیە ئەمرۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر ئەمرۆ ئەو كۆبوونەوەیە نەكرێت پێدەچیت نزیكەی مانگێكی دیكە ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی جارێكی دیكە دادگای فیدراڵی بریاری كۆتایی لەبارەی شایستە بوونی ( هۆشیار زێباری) بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەكاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو: گۆڕانكارییەكان لە بەغدا زۆر خێرا روودەدەن ئیمەش چاوەڕێی گۆرانكارییەكانین، هاوكات دەرگای دووبارە خۆپاڵاوتنیش دەكەوێتەوە دەستەڵاتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڵام دواتریش دەكرێت لە دادگای فیدراڵی تانە لەو بریارە بدرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری دانيشتنی پەرلەمانی عێراق بڕيارە ئەمڕۆ دانيشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵا پێشتر هەريەک لە بەرەی سەدر و سونەکان و فراکسيۆنی پارتی بايکۆتکردنی دانيشتنەکەيان راگەياند.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









