قائانی لە عێراقە و دەستیکرد بە کۆمەڵێک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعەکان

ئیسماعیل قائانی
SNN
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان ئاماژەی بەوەکرد کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە گەیشتووەتە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعەکانی عێراق و کۆتایی هێنان بەو ململانێیەی لە نێوانیان هەیە، قائانی بۆ ئەوەش لە عێراقە کە حکومەتێک دروستبکات رەزامەندی زۆرینەی لەسەربێت بەتایبەتی شیعەکانی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: سەرەتا کۆبوونەوەی قائانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی لە ماڵی “هومام حەمود” سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بووە و پاشان لەگەڵ سەدر کۆدەبێتەوە، هەورەها کۆبوونەوەکان لە وپەڕی نهێنیدا ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بە یەکجاری ماڵی شیعە لە عێراق یەکبخرێتەوە و حکومەتێک پێکبهێنرێت کە رەزامەندی زۆرینەی لەسەربێت و کێشە لە نێوان شیعەکانی عێراقدا بوونی نەمێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: کە چوارچێوەی هەمانهەنگی شیعی بە تەواوی دەرگاکانی بەرووی موقتەدا سەدردا دانەخستووە و قائانیش بۆ ئەو مەبەستە ئەمجارە هاتووەتە عێراق تا بتوانێت بەشێوەیەکی یەکجاری سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر یەک چەتردا کۆبکاتەوە و هەنگاوەکانی داهاتووش بەرەو ئەوە هەنگاوە بێت کە پێکەوە دەنگ بە کاندیدی سەرۆککۆمار و تەنانەت سەرۆکوەزیرانیش بدەن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









