هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی نان

0
475

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حكومەت باجی سەرهاوردەكردنی ئاردی لە 32 دۆلارەوە بۆ 65 دۆلار زیاد كردووە بۆ هەر تۆنێك، ئەمەش وادەكات كە بارگرانی زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دروست ببێت و نرخی نانیش گرانببێت، ئەوەش لە ئەنجامی بێباكی حكومەت لە ئاست بژێوی هاووڵاتیان.

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئێمە چاوەڕێماندەكرد كە باجی سەر هاوردەكردنی ئارد كەمبكرێتەوە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام لە نوێترین زانیاریماندا كە بەدواداچوونمان بۆ كردووە دەركرەوتووە كە حكومەت باجی لەسەر هاوردەكردنی ئاری بەڕێژەی زیاد لە %100 زیادكردووە، ئەوەش كاریگەری خراپ بەدوای خۆدا جێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی گرانبوونی نان لەنانەواخانەكان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا بۆ هاوردەكردنی هەر تۆنێك ئارد لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە، بڕی 32 دۆلار وەرگیراوە، بەڵام لەلایەن حكوەتی هەرێمەوە نوسراو كراوە كە دەبێت باجی هاوردەكردنی ئارد لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ 65 دۆلار زیاد بكرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بارگرانی زیاتر لەسەر شانی هاووڵاتیان و بەسودی چەند كۆمپانیایەك دەشكێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم كارەی حكومەتی هەرێم بە زیادكردنی باجی سەر هاوردەكردنی ئارد ئەوە نییە لەبەرخاتری جوتیارانی هەرێم دەریكردبێت، بەڵكوو لە پێناو ساغكردنەوەی ئەو ئاردەیە كە كۆمپانیاكانی سەر بە بەرپرسانی حكومی خاوەندارییان دەكەن، ئەوەش بێباكی حكومەت نیشاندەدات لەئاست دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this