رێکخراوێک ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ مانگی رابردوو ئاشکرا دەکات

0
508

SNN

هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە مانگى کانوونى دووەمى ساڵى 2022 رۆژانە زیاتر لە 450 هەزار بەرمیل بووە و بە حەوت وڵات فرۆشراوە.

رێکخراوى روونبین بۆ شەفافیەت لە پڕۆسەکانى نەوت لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە پرۆسەکانی نەوت لە مانگی کانوونی دووەمدا نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێگەى 20 کەشتی قەبارە جیاوازەوە بارکراوە کە بۆ حەوت وڵاتی جیاواز رۆشتووە.

باسی لەوەشکردووە، کۆی نەوتی بارکراو لە ماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە 13 ملیۆن 970 هەزار و 479 بەرمیل، بە تێکڕا رۆژانە 450 هەزار و 661 بەرمیل نەوت بووە.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگی کانوونی دووەمدا یۆنان زۆرترین نەوتی هەرێمی کڕیوە و بە پلەی یەکەم دێت کە بڕی 4 ملیۆن و 248 هەزار و 78 بەرمیل بووە و بەڕێژەی 30٪ی هەموو نەوتی بارکراو بووە .

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پلەی دووەم وڵاتی ئیتاڵیا دێت بڕی 3 ملیۆن و 778 هەزار و 212 بەرمیل بووە کە رێژەی 27٪ پێکدەهێنێت، هاوکات، لە پلەی سێیەمدا وڵاتی ئیسرائیل دێت بڕی دوو ملیۆن و 230 هەزار و 351 بەرمیل بووە کە رێژەی 21٪ ی نەوتی بارکراوی هەرێم پێکدەهێنێت و بەدوای ئەوانیشدا هەریەک لە ئیسپانیا، کرواتیا، رۆمانیا و بولگاریا کڕیاری نەوتی هەرێم بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this