دووەم کۆبوونەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئۆکرانیا و رووسیا بە بێ ئەنجام کۆتاییهات

SNN
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئۆكرانیا و فه‌ڕه‌نسا له میانی دانوستانه‌كانی نۆرماندیا كه له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام درا، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا DPA بڵاوی كرده‌وه دوای نزیكه‌ی 10 كاتژمێر له دانوستان لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌ی زۆر سه‌خت ئه‌نجام دراوه كه تیایدا به روونی بژارده‌ی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆر و هه‌ڵوێستی جیاواز ده‌ربڕدراون”.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی دواتر له مانگی ئاداردا ئه‌نجام ده‌درێت.
لایه‌نی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ته‌واوی به‌شداربووان پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتننامه‌ی مینسك و به‌رده‌وام ده‌بن له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه.
دمیتری كۆزاك نوێنه‌ری رووسیا، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌تواندراوه تێڕوانینه جیاوازه‌كان یه‌ك بخه‌ن، وتی: “رووسیا و ئۆكرانیا جیاواز له‌یه‌كتر رێككه‌وتننامه‌كه‌یان راڤه كرد. ئیداره‌ی ئۆكرانیا تێڕوانینی خۆی نه‌خسته روو له‌باره‌ی داهاتووی دۆنباس. هه‌شت ساڵه ئه‌مه وه‌ك نهێنییه‌ك ده‌هێڵێته‌وه”.
كۆزاك پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پلانی ئاشتی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و وتی: “به‌ڵام له جێبه‌جێكردنی ماده‌كاندا ئۆكرانیا ناچار ناكه‌ن”.
ئاندری یه‌رماك نوێنه‌ری ئۆكرانیایش، باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ رووی نه‌دا له بابه‌ته مشتومڕهه‌ڵگره‌كان.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئۆكراینا و رووسیا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا له 26ی كانوونی دووه‌م له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام درا.








