عێراق لە چەند رێگەیەکەوە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا دەدات

0
527
کارەبا

SNN

عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت  رایگەیاند، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، به‌م نزیکانە بڕی 500 مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕن.

عادل کەریم سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا باسی لەوە کرد کە گفتوگۆكانیان بۆ کرینی گاز لە قەتەر بە مەبەستی پێدانی کارەبای زیاتر بۆ عێراق بەردەوامە و وتی: “ئەگەر تواناکان بەردەستبن، لە ماوەی ساڵێک بۆ 15مانگ بابەتی کڕینی گاز لە قەتەر کۆتایی پێدێت”.

وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد کە رێککەوتنی وزە (کارەبا)یان لەگەڵ سعوودیە واژوو کردووە و باسی له‌وه‌كرد، ئەو ھێڵی وزەیەی کە لە سعوودیەوە دێت دەخرێتە سەر ھێڵی وزەی عەرعەر- یوسفییە و رایگه‌یاند: “لە قۆناغی یەکەمدا 500 مێگاوات کارەبا لە سعوودیه‌ دەکڕین و دواتر ئەم بڕە بۆ ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە”.

عادل کەریم ئەوەشی خستەڕوو کە ھێڵی کارەبا لەگەڵ ئوردن لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەبێت و باسی لەوە کرد کە ئەو کارەبایەی لەو وڵاتە دەکڕدرێت دەدرێتە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی کارەبا پاڵپشتی لە تورکیاش وەردەگرن و وتی: “به‌م نزیکانە 500مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە ھاوەردە دەکەین”.

عادل کەریم، ئەوەشی روونکردەوە کە لە ئێستادا ھەشت ملیۆن مەترسێجا گاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکەن و ئەو بڕەش بەشی بەرھەمھێنانی کارەبا ناکات و وتی: “به‌م نزیکانە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو گازەی کە لە ئێرانەوە دێت شاندێک لە وەزارەتەوە دەچن بۆ تاران. عێراق، یەک ملیار و ٦٩٢ ملیۆن دۆلار قەرزاری ئێرانە. تێچووی ساڵانەی گازی ئێران لەسەر عێراق لە چوار ملیار دۆلار کەمترە. ھاوینی رابردوو تەنانەت یەک مێگاوات کارەبامان لە ئێرانەوە وەرنەگرت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this