سەرکردەیەکی شیعەکان: ئیسرائیل 20 پێگەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە

SNN
سهركردهی گروپێكی شیعهی عێراق جەخت لە بوونی پێگەی ستراتیژی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە و باس لەوەش دەکات هێڵی گواستنەوەی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و تەلئەبیبدا هەیە.
ئهبو ئالاء وهلائی، سهرۆكی کەتیبەکانی سهید شوههدا، كه گروپێكی شیعهی عێراقه، له چهناڵی تایبهتیی خۆی له تهلهگرام نوسیویەتی: “ئیسرائیل له هەرێمی کوردستاندا 20 پێگهی ستراتیژی و تهكتیكی و ژووری ئۆپراسیۆنی ئهمنی و وهبهرهێنان و چهندین پرۆژهی هەیە”.
باسی لەوەشکردووە، “زیاتر له 4 ههزار ئیسرائیلی و هێلێكی گواستنهوهی راستهوخۆی ئاسمانی لهنێوان ههولێر و تهلئهبیب ههن”.
ئەو سەرکردەیەی کەتیبەکانی سەید شوهەدا کە بە گروپێکی نزیک لە ئێران دادەنرێت، ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دوایەی ئێران بۆ سەر هەولێر ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کردووە بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنییەوە تاماوەیەکی نادیار سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن.
رۆژی 13ی ئەم مانگە ئێران زیاتر لە 10 موشەکی ئاراستەی هەولێر کرد و سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، بنکەیەکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.
ئەمەش لەکاتێکدا چەندین جار بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە توندی دەنگۆی بوونی بنکە و پێگەی ئیسرائیل و موسادیان لە هەرێمی کوردستان رەتکردوەتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









