دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ-ی فەرمانبەرانی عێراق کرا

مووچە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئازار، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، فەرمانگەی ژمێریاری سەربە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابینکردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان.
راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی رێکارەکان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ “ئازار”ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە لە سەرجەم یەکەکانی ژمێریاری و خەرجییەکان دەکرێت سەردانی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی ژمێریاری بکەن بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دانراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی پێدان و وەرگرتنی پارەکانیان بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
حکومەتی هەرێم بڕیاری دابوو هەموو مانگێک مووچە لە 25 مانگدا دابەش بکات، بەڵام ئەمڕۆ کە بەرواری 22ی ئاداری 2022ەوە، هێشتا مووچەی مانگی شوباتی وەزارت و دەستە و فەرمانگەکان دابەشنەکراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









