
SNN
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشداریكردنی ژمارەیەك لە شارەزایانی میسری بۆ چارەسەركردنی بە بیابانبوون لەعێراق رادەگەیەنێت و ئاماژەش بە بوونی پڕۆژەی ئایندەیی كەرتی کشتوکاڵی لەپارێزگای دیوانیە دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لیژنەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی رێڕەوی ڕووباری فورات و كۆبونەوەی قوڕو لیتە و لم و بەبیابانبوون و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
دەشڵێت “جگە لە بەشداربوونی ژمارەیەک پسپۆڕ و ئەکادیمی و ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆ لەپارێزگاکانی دیوانیە و موسەننا و زەیقار، تا ئێستاش چوار کۆبوونەوە کراوە و تێیدا گفتوگۆکراوە لەبارەی میکانیزمی پەرەپێدانی دید و بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی كۆبوونەوەی خوێ لە حەوزی ڕووباری فورات و هەر سێ پارێزگاکە و هەروەها دیاردەی بە بیابانبوونی پارێزگاکانی موسەننا و زەیقار.
حەیدەر مەجید راشيگەياند: رۆژی یەكشەممەی رابردووش ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لەشارەزایانی میسری کۆبووەوە کە ڕۆڵیان هەبووە لەپڕۆسەی گۆڕینی بیابانەكانی میسر بۆ ناوچەی سەوزایی و گواستنەوەی ئەم ئەزموونەیان بۆ عێراق.
وتیشی: “ڕازیبوون کە بەشداری بكەن لەو پڕۆژە گرنگەدا لە گواستنەوەی ناوچە بە بیابانبووەكان بۆ ناوچەی سەوزایی کشتوکاڵی”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









