دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دوادەكەوێت

0
1713

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: بەهۆی ئەوەی هێشتا پشووی جەژنی نەورۆز كۆتایی نەهاتووە و هاوكات تا ئێستاش داهاتی فرۆشتنی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی بۆیە پێناچێت لە 25ی ئەم مانگە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار، پەرلەمانتارێكی كوردستانیش دەڵێت ئەگەر حكومەت بیەوێت مووچە دابەشبكات داهاتی پێویستی لەبەردەستدا هەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، تا ئیستا داهاتی فرۆشتنی نەوت لەمانگی ئازار نەگەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، لەكاتێكدا لە مانگەكانی پێشووتر لە دوای 17ی مانگ بەشێك لەداهاتی فرۆشتنی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی دەكرا، هاوكات لەگەڵ داهاتی دەروازە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ دەستبەدابەشكدنی مووچە دەكرا بەڵام تائێستا هیچ داهاتێك نەگەڕێندراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەوەی هیشتا پشووی جەژنی نەورۆز تەواو نەبووە و هەروەها 25ی مانگیش دەكەوێتە ڕۆژی هەینی ئەوا بەدڵنیاییەوە كە لە 25ی ئەم مانگە دەستناكرێت بەدابەشكردنی مووچە، بۆیە بۆ ئەم مانگەش چاوەڕێدەكرێت تا حكومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەوە پاشان حكومەتی هەرێمیش بریار لەسەر دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بدات.

لەلایەكی دیكەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی رایگەیاند: كە دوای بەدواداچونمان بۆ داهاتی نەوت و ناوخۆ، پارەی پێویست لە بەردەستە و پێویستە 25ی مانگ دابەشكردنی موچە دەستپێبكاتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە: بۆ موچە 600 ملیۆن دۆلار پێویستە، مانگی پێشوو تێكڕای نرخی نەوتی برێنت (96 دۆلار) بووە، داهاتی نەوت دراوەتە وەزارەتی دارایی (488 ملیۆن) دۆلار بووە، بەهەمان پێوەری مانگی پێشوو ئەم مانگە داهاتی نەوت دەگاتە (550 ملیۆن دۆلار).

ئاماژەی بەوەشكردووە: لە داهاتی ناوخۆ تەنها 50 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ مووچە، بۆیە هیچ گرفتێك نیە مووچە دابەشنەكرێت و داهات زۆر زیاترە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this