جگە لە پارتی و گۆڕان، فراكسیۆنەكانی تر یاداشتێکیان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکەش کردووە

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا، فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كارەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش ئاماژە بەوەدەكات هیچ بیانوویەك نیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت.
د. شیركۆ جەودەت، سەرۆكی فركسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناوپەرلەمانی كوردستان جگە لە فراكسیۆنەكانی( پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان) یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە لە یاداشتەكەدا وردەكاری هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانمان خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای ئەو یاسایە هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەرۆكی یاداشتەكەمان خۆی دەبینێتەوە لەوەی كە یاسایەكی هەڵبژاردن بێتە ئاراوە كە لەگەڵ گۆڕانكارییە سیاسیەكان و ڕیزبەندی حزبەكان و دۆخە نەخوازراوەكان بگونجێت و گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی بهێنێتەئاراوە، هاوكات بابەتی فرەبازنەیی و كورسی كۆتاكان و شێوازی ئەژماری دەنگەكان و ڕێگریكردن لە ساختەكاری و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان بەوردی خراونەتەڕوو.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەئەركی یاسایی خۆمان هەستاوین ئەوەی دەمێنێتەوە دەكەوێتە ئەستۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاخۆ كەی دەیخەنە بەرنامەی كارەوە، بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە وابڕیارە لە 1/10/2022 بەڕێوەبچێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









