بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات بۆ بەغدا

SNN
دوای بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی خانەنشینێکی تر لە سلێمانی لە کاتی نۆرەگرتن بۆ مووچە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی عەبدولرەحمان ساڵح رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کرد بۆ بەغدا و بەدواداچوونیکرد بۆ بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی ئەم کێشەیە و رایگەیاند، خانەنشینان رێزلێگیراوترین تاکی کۆمەڵگەن و زۆرینەی تەمەنیان لە خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکەکەیدا بەسەربردووە، بۆیە دەبێت مامەڵەیەکی جیاواز و تایبەتیان لەگەڵ بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هۆشداریشی دایە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و وتی بەهیچ شێوەیەک دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەم شێوەیە قبوڵ ناکەین و ئەرکی ئێوەیە لە بەرزترین ئاستدا مامەڵەی خانەنشینان رایی بکەن و بە ئەوپەڕی رێز و شکۆمەندییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕاشکاوی راشیگەیاند ئەگەر حکومەت ناتوانێت ئەم دیاردە ناشارستانییە چارەسەر بکات، ئەوا پێویستە بە ئاشكرا رایبگەیەنێت. چونکە لەمەودوا نەک لە سلێمانی بەڵکو لە هیچ شارێکی تر دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە قبوڵ ناکەین. ناکرێت سەرباری دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خانەنشینان بکرێت و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی شایستە داراییەکانی خۆیان پێبدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









