
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئازار، جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کە لە 26ی ئەم مانگەدا شکستی هێنا و رێژەی یاسایی پێویست لە پەرلەمانتار ئامادەنەبوون.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆببێتەوە.
پێویستە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 220 پەرلەمانتار ئامادەبێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی پێشوودا پارتی و سەدر و سونە تەنیا 196 ئەندام پەرلەمانیان پێ کۆکردایەوە و ئەوانەی دیکە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









