لە SNNوە وردەکاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی عێراق و لایەنەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو مەبەست كۆببێتەوە كە یەكێكیان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارە، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش ناتواندرێت سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت و هاوكات چەند لایەنێكی سیاسی بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان ناكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوو بڕگە لە خۆدەگرێت بڕگەی یەكەمیان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و بڕگەی دووەمیش پێكهێنانی لیژنە هەمیشەیییەكانی پەرلەمانە، بەڵام ئەوەی كە پەیوەندی بە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە هەیە تەواونەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتارانە كە دەبێت لە كۆی 329 پەرلەمانتار 220 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكە ببن ئەوەش كارێكی ئەستەمە بەهۆی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هەریەكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە 83 كورسی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە 18 كورسی، هاوپەیمانیی عەزم بە 9 كورسی یەكگرتووی ئیسلامی بە 4 كورسی و كۆمەڵی دادگەری بە كورسییەك بەشدار نابن لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، هاوكات لە كۆی 40 پەرلەمانتاری سەربەخۆش زۆرینەیان ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان نابن و لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانی لە پێناو خەڵك كە نەوەی نوێ و چەند پەرلەمانتارێكی دیكە لە خۆدەگرێت تا ئێستا خۆیان یەكلا نەكردووەتەوە بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەكەن یاخودنا.
سروە محەەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تاڕێككەوتن و لێكنزیك بوونەوە لە نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراق نەیەتە ئاراوە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هیچ ئەنجامێكی نابێت و نیسابی یاسایی تەواوناكرێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









