“پارتی بەم جۆرە بەردەوامبێت لەبەغدا تووشی گۆشەگیریی سیاسیی دەبێت”

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN
حازم ئەلباوی شرۆڤەکارێکی سیاسیی عێراقیی دەڵێت، سوربوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار و کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پۆستە سیادییەکانی حکومەتی ناوەندی و پەنانەبردنە بەر زمانی دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن، وادەکات ئەو پارتە لەداهاتوودا رووبەڕووی گۆشەگیریی سیاسیی ببێتەوە.
ئەلباوی ئەوەی بە میدیا عێراقییەکانیش وتووە “سووربوونی مەسعود بارزانی و تیمەکەی لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار و ژمارەیەکی زۆر لە پۆستە سیادییەکان و لیژنە پەڕلەمانییەکان و رازیی نەبوون بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و لایەنە کوردییەکانی تر، بەڵگەیە لەسەر بوونی کەڵکەشەی خۆسەپاندنی ئەو پارتە، بەتایبەت لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان”.
ئەلباوی باسی لەوەشکردووە کە لەدوای دووەم شکستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی کاندیدی پارتی پۆستی سەرۆکایەتی پەڕلەمان، دەبێت وا لەو حیزبە بکات زمانی عەقڵ و لۆژیک قبوڵ بکات و لەدەرەوەی پۆل نەخوێنێت، لەبەرئەوەی ئەگەر بێت و ئەوکارە نەکات، ئەوە تووشی گۆشەگیری سیاسیی دەبێتەوە، هەروەها دووبارەبوونەوەی شکستی هاوپەیمانی سێقۆڵی لە تەواوکردنی نیسابی یاسایی بەڵگەیە لەسەر دەستوەستانی و کورتبنی و نەبوونی لێکدانەوەی درووست لای سیاسییەکانیان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









