فهرمانبهرانى سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند

بینای سەرۆکایەی شارەوانی هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بههۆى دواكەوتنی مووچەكانییان و وەرنەگرتنی مووچەی مانگی شوبات ئەمڕۆ یهكشهممه 3ى نیسان، فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند و جەخت لەسهر ئهوەدەكەنەوە، “تاوهكو مووچەی مانگی شوبات و ئازار پێكەوە وەرنەگرن ناگەڕێنەوە سەركارەكانیان”.
سەلام مستەفا، فەرمانبەری شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی تاوهكو ئێستا مووچەی مانگی شوباتمان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارماندا كە بایكۆتی دەوام بكەین”.
وتیشى: “سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیارمانداوە تاوهكو ئەوكاتەی مووچەی مانگی شوبات و ئازار وەرنەگرین ناگەڕێینەوە سەر كارەكانمان، چونكە ناكرێت بەم جۆرە دەوامبكرێت و حكومەت یاری بە بژێوی فەرمانبەران و هاووڵاتییانەوە بكات”.
وتەكانی ئەو فەرمانبەرەی سەرۆكایەتی شارەوانی لەكاتێكایە كە ئەمڕۆ بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی ئەوەی بە SNN راگەیاند، “پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە بەڵام سەرۆكی حكومەت فەرمان بە خەرجكردنی نادات”.
هاوكات نوێنهرى فهرمانبهرانى شارهوانى ههڵهبجه له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، “ئهگهر دۆخى دابهشكردنى مووچه بهمشێوهیهى ئێستا بهردهوامبێت ئێمه ئامادهنین تاوهكو جهژنى قوربان بایكۆت بشكێنین و دهستبه دهوام بكهینهوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









