“دهیان دانیشتنى تریش بكرێت بهبێ رێككهوتن سهرۆككۆمار ههڵنابژێردرێت”

ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: BT
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رایدهگهیهنێت، ئەگەر رێككەوتن نەكرێت دەیان دانیشتنی دیكەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بكرێت بێ ئەنجام دەبێت، دهشڵێت: “رێككهوتنى پارتى و سهدر هۆكارى ئهو دۆخهیه كه ئێستا دروستبووه”.
ئەگەرچی له ماوهى رابردوودا هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی پارتی و سەدر و حەلبوسی وایان دانابوو كە لە دانیشتنی 26ی مانگی رابردوودا دەتوانن رێژهى یاسایی 222 پەرلەمانتار تهواو بكهن و دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ساز بكەن، بەڵام نە لەو كۆبوونەوەیە و نە لە كۆبوونەوەی دواتریش نەیانتوانی ئەو كارە بكەن، بهشێوهیهك هاوپهیمانى سێقۆڵى له كۆبوونهوهى رۆژى شهممه 26ى ئازار توانیان 202 پهرلهمانتار كۆبكهنهوه، بهڵام له كۆبوونهوهى ئهمڕۆى پهرلهماندا تهنیا توانیان 176 پهرلهمانتار كۆبكهنهوه.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی خوازیار نەبووین كە ئەم دۆخەی ئێستا لە پەرلەمان هاتووەتە ئاراوە دروست ببێت بەڵام، بە گشتی ئەو رێككەوتنەی پارتی لەگەڵ سەدر و حەلبوسی واژووی كردووە هۆكار بوو بۆ ئەوەی ئەم دۆخە چەقبەستووە دروستببێت و نەتوانرێت سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەستبەكار بێت”.
وتیشى: “لەئێستادا هەموو لایەنە سیاسییەكان و كوتلەكانی ناو پەرلەمان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، ئەگەر رێككەوتن لەنێوان هێزە سیاسییەكان نەیەتە ئاراوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێ ئەوا دەیان دانیشتنی دیكەی پەرلەمان بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دانیشتنێكی بێ ئەنجام دەبێت و ناتوانرێت رێژهى یاسایی تهواو بكرێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە هەوڵى زۆرماندا كە كورد بە یهك دەنگ بچینە بەغدا و بەیەكەوە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە كوردییەكان بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە كاری سیاسی بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەو گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ پارتی هەمان بوو لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانەوە پارتی خۆی جیاكردەوە و تاكلایهنانه لەگەڵ سەدرییهكان و بەشێك لە سوننەكان رێككەوتنیان كرد و دۆخی سیاسی عێراقیان بەم رۆژە گەیاند”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









