
خۆراک
SNN
وەزارەتی بازرگانی هەرێم رايگەياند: لەم مانگە پیرۆزە دا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چاودێریکردنى بازاڕ و کۆنترۆڵکردنى نرخى خۆراک و پێداویستیەکانى هاووڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی و پيشەسازی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هەرکەس و بازرگانێک سەرپێچى بکات رووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى وەزارەتمان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین، هاوکارمان بن، لەکاتی بینینی هەر قۆرخکارى و دیاریدەیەکى نا ئاسایى لە مامەڵە کردن لە خۆراک و پێداویستیەکانى خەڵک و بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانمان ئاگاداربکەنەوە.
لە راگەيەندراوەکە ئەوەش هاتووە: بەپێویستی دەزانین، دڵنیایی بدەینە هاووڵاتیان کەوا خۆراک و کەل و پەلی بەشی پێداویستی خەڵک، لەکۆگاکاندا هەیە و بە هاوکاری بازرگانەکان دابینکراوە، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لەڕێگەیی بریکارەکانەوە بەردەوامە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









